AP ١٤٠١ گوڵان ٢٠ ٢١:٥٨

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق:

بنکەی سەربازانی تورکیا لە باکووری دهۆک کرایە ئامانجی هێرشی مووشەک

بنکەی سەربازانی تورکیا لە باکووری دهۆک کرایە ئامانجی هێرشی مووشەک

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق لە هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی سەربازانی تورکیا لە باکووری پارێزگای دهۆک هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی عێراقی موتەلیع، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند: بنکەی سەربازی سیری لە باکووری دهۆک کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی پەکەکە.

ئەم هێرشە مووشەکییە بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکی ڕێنوێنیکەر ئەنجام بووە و بەدوای ئەوە سەربازانی تورک بەرەو گوندی سارکی تیرهاوێژیان کرد و هێرشی تۆپخانەییان ئەنجام دا.

ئەمە سێهەمین هێرش دژی سەربازانی پەکەکە لە باکووری عێراق لە ماوەی یەک مانگی دوایی دێتە ئەژمار.

شیاوی ئاماژەیە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەکانی زاب، ئەفاشین و مەتین لە خاکی عێراق دەستی پێ کردوە و هێشتا بەرپرسانی بەغدا و هەولێر کاردانەوەیەکیان بەم ڕووداوە نەبووە.

News ID 41921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha